ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱۸/۱۰/٣٠، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، پانێڵێکی فیکری لە بارەی (ئیسلام و سێکیۆلاریزم ڕەنگدانەوەیان لە کایەکانی کەلتور و هونەر و سیاسەت لە کۆمەڵی کوردیدا) سازکرا.
لەسەرەتای پانێلەكەدا لەلایەن مامۆستا (هیمداد محمود) بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا، پاشان كورتەیەك دەربارەی گرنگی ئەنجامدانی پانێلەكە و ناونیشانی پانێلەكە بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە.
هەر لەپانێلەكەدا چەند تەوەرێك سەبارەت بە سێكۆلاریزم و ئیسلام: رەنگدانەوەیان لەكایەكانی كەلتورو هونەرو سیاسەت لەكۆمەڵی كوردی لەلایەن هەریەك لەبەڕێزان (د. دڵشاد مستەفا، بەهمەن تاهیر نەریمان و ماجید خەلیل) شیكاریان بۆ كرا.
دواتر ئامادەبووانی پانێلەكە بەپرسیارو سەرنج بەشدارییان لەپانێلەكەدا كردو بەوەڵامدانەوەی پێشەشكارانی سیمینارەكان كۆتایی بەپانێلەكە هات.