وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه و ڕێنماییه‌كانی سكاڵا تۆماركردن بڵاوده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كات، له كاتی تۆماركردنی سكاڵا و پێشكه‌شكردنی داخوازینامه بۆ شوێنی وه‌رگرتن له كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له سه‌عات (٦)ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (١٧-١٠-٢٠١٨) تا سه‌عات (١٢)ی شه‌وی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (٢٠-١٠-٢٠١٨) ده‌بێت.
كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو پابەندە بە خولی دەرچون و شوێنی جوگرافی.
زانكۆی ڕاپەڕین، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بە (٩٩٢) خوێندكار بەخشی
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١٠/١٧، لەیاریگای ئازادەڕەش لەشاری رانیە، بەئامادەبوونی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی دەرچوو و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی، ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو. کە تیایدا بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە (٢٠) بەشی زانستی و پسپۆڕی لە (٥) كۆلێژ بە (٩٩٢) خوێندكار بەخشرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بەكەژاوەی رۆشتنی خوێندكاران بۆ شوێنەكانیان دەستی پێكرد، پاشان بە وتەیەک بەخێرهاتنی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و خوێندكارانی دەرچوو و مامۆستایان و و میوانانی ئامادەبوو کرا و، لەلایەن دكتۆر (عبدالرحمن عزیز) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز خوێندرایەوە.
بابەتی تر...
- وتاری بەڕێز (د.دارا تۆفیق كاكهامین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی حەوتەمین خولی ده‌رچوانی زانکۆی ڕاپەڕین
- وتاری بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین لە ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچوان
- زانكۆی راپەڕین، كۆڕبەندێكی بۆ ناساندنی پڕۆژەی پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان رێكخست
- ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی ڕاپەڕین