University of Raparin Logo

تەندەر بۆ بەکرێگرتنی بڕی (٥٠)مێگابایت لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ زانكۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە بەکرێگرتنی بڕی (٥٠)مێگابایت لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ زانكۆی ڕاپەڕین لە کەمپوسی ڕانیە و قەڵادزێ، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ٢٠١٧/٨/٢٨ تا ٢٠١٧/٩/٢٧ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٣٥٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

درێژەی بابەت

خولێك دەربارەی (Wolfram Mathematica) سازکرا

لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین، خولێك دەربارەی (Wolfram Mathematica) سازکرا، خولەکە ماوەی (٥)ی رۆژی خایاند.

لەخولەكەدا شێوازی بەكارهێنانێكی سەرەتایی پڕۆگرامەكەو توانای شیكاركردن (solve), تەواوكاری(Integrate), داتاشراوە (Derivative) و لەهەمویان گرنگتر هێڵكاری (Plot) بۆ بەشداربووان رونكرانەوە كە دەتوانن سود لەبەرنامەكە وەرگرن لە گشت توێژینەوە ژمارەییەكاندا.

سیمینارەكانی خولەكە لەلایەن مامۆستا ابراهیم نا‌ڤم پێشەشكران لەماوەی رۆژانی (١٢/٢٢ و ١٢/٢٩ / ٢٠١٦ و ١/٥ و ١/١٢ و ١/١٩-٢٠١٧) بەڕێوەچوو.

خولێك دەربارەی چۆنێتی نووسینی توێژینەوەی زانستی بۆ گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان رێكخرا

لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین، خولێك دەربارەی چۆنێتی نووسینی توێژینەوەی زانستی بۆ گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان رێكخرا.

لەماوەی رۆژانی خولەكە كە تێیدا د. عزیز عبداللە عزیز بەرزنجی وانەبێژ بوو بەشێوازی زانستی هەنگاوەكانی نووسینی توێژینەوەی زانستی بۆ گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان روونكرایەوە. هەروەها خولەكە لەماوەی رۆژانی (١/١٢ و ١/١٩ و ١/٢٦ و ٢/٢– ٢٠١٧) بەڕێوەچوو.