University of Raparin Logo

سێنتەری زمان لە زانکۆی راپەڕین کۆرسی ئامادەکاری IELTS و زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە، کە کۆرسی ئامادەکاری (IELTS) و فێرکاری و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە. سێنتەرەکەمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان نرخی کۆرسەکانی کەمکردەوە بۆ بڕی ( ٢٥۰٫۰۰۰) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار)

هەروەک بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک بۆ تەمەنی سەرووی ١٦ ساڵ. بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی کۆرسەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بەڕێگەی ئۆنلاین.

کۆرسەکان پێک دێن لە:

کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی

کۆرسی فێربوونی زمان

کۆرسەکانمان چڕوپڕ دەبن و پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا بەکاردێت کە تیایدا پرۆگرامە بەهێزەکانی (Cambridge) و (Oxford) و (Macmillan) بەکار دەهێندرێت.

کۆرسی ئامادەکاری (IELTS )

مامۆستای پسپۆڕ و بە ئەزموون کە شارەزایی تەواویان لە تاقیکردنەوەی IELTS هەیە، وانە دەڵێنەوە.

کۆرسی تایبەت

گروپێک کە کەمتر نەبێت لە ١٥ کەس و زیاتر نەبێت لە ٢٠ کەس دەتوانن داوای کۆرسی تایبەت بکەن.

٦ مامۆستای ئەمریکی و بەریتانی و ئوستورالی و کورد وانەکان دەڵێنەوە

لە کافێی سێنتەری زمان فیلم و گۆرانی تایبەت بە فێربونی زمان پەخش دەکرێت

کۆرسی زمانی عەرەبی: ئەم کۆرسە لەلایەن مامۆستای عەرەب دەوترێتەوە.

کۆرسی زمانی فارسی: ئەم کۆرسە لەلایەن مامۆستای بەئەزموونی زمانی فارسی دەوترێتەوە.

تێچووی کۆرسەکان و پەشیمانبوونەوە و قەرەبووکردنەوە:

١- کۆرسەکان ٨ هەفتە دەخایەنن.

٢- تێچووی کۆرسەکە (٢٥۰٫۰۰۰) دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە و بە یەکجار دەدرێت؛ بژاردەی قیست بەردەست نییە.

٣- پێش دەستپێكردنی كۆرس فێرخواز دەتوانێت پەشیمان بێتەوە، دوای ئەوەی بڕی (٥۰٫۰۰۰) پەنجا هەزار دینار لە پارەکەی دەبردرێت.

٤- دوای تاقیکردنەوەی ئاست (Placement Test) فێرخواز ناتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە.

ڕێنماییەکانی بەشداریکردن:

١. بەمەبەستی جیاکردنەوەی ئاستەکان، پێویستە هەموو فێرخوازێك بەشداری تاقیكردنەوەی پێشوەختی دیاریكردنی ئاست (Placement Test) بكات.

٢. لە هەفتەیەكدا (٣) رۆژ دەوام دەكرێت و هەر رۆژێكیش (3) كاتژمێر وانە دەخوێندرێت.

٣. هەر فێرخوازێك رێژەی ئامادەنەبوونی (۱۰٪) لە هەر ئاستێك تێپەربكات مافی بەشداریکردنی لەکۆرسەکە لێدەسەندرێتەوە.

پێداویستییەکان:

١. پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین، لە خوارەوە لینکی فۆڕمەکە بەردەستە

٢. کۆپی ڕەنگا و ڕەنگی پاسپۆرت .

٣. یەک وێنەی قەبارەی پاسپۆرت .

٤. فێرخواز پێویستە پێش بەرواری ١٣/9/٢٠١٧ سەردانی بەشی یاسایی زانکۆ بکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی سێنتەری زمان و پاشان سەردانی بەشی دارایی بکات بەمەبەستی پێدانی کرێی کۆرسەکە.

٥. ناوتۆمارکردن ئێستا بەردەوامە، تا ڕێکەوتی ۲۰۱٧/٩/١٣ .

کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی سێنتەری زمان

https://goo.gl/forms/el6qAsH4jmoLlXeN2

کاتەکانی دەوامی سێنتەر لە یەکشەممە تا چوارشەممە لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (١)ی ئێوارە.

ناونیشان: زانکۆی ڕاپەڕین –سەرۆکایەتی زانکۆ – نهۆمی دووەم – ئۆفیسی سێنتەری زمان

بۆ پەیوەندی کردن:

ژمارە مۆبایل + ڤایبەر: ٠٧٥٠٧٤٩٧٩١٧

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

فەیسبووک :Facebook.com/UoRLC

تێلەگرام: Telegram.me/UoRLC