بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ دەکات، کە داواکاریان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی لە بەشەکە وەربگیرێن، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧ -٢٠١٨) بەشەکەمان بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی زانکۆ سیستمی خوێندنی لە ساڵانەوە دەگۆڕێ بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات، لە هەمان کاتدا پڕۆگرامی خوێندنی هەموو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، ئەمەش بۆ یەکەمجارە سیستەمێکی لەم جۆرە لە زانکۆی ڕاپەڕین و تەنها لە بەشی ماتماتیک جێ بەجێ دەکرێت، ئامانجی لەم گۆڕانکارییە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بەش و خوێندکارانی زانستی ماتماتیکە، بۆیە پێویستە ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزوی خوێندنیان هەیە لەو بەشە زۆر بەووردی ڕێبەری پرۆگرامی خوێندن بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات بخوێنەوە.
کلیک بکە لە ڕێبەری پڕۆگرامی خوێندن بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات لە بەشی ماتماتیک (٢٠١٧-٢٠١٨)
کلیک بکە لە خشتەی پڕۆگرامی خوێندن بۆ سیستمی هاوچەرخی کۆرسات لە بەشی ماتماتیک