University of Raparin Logo

خولێك دەربارەی جۆرەكانی كەسایەتی سازکرا

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە (٢٠١٧/١/٢٥)، لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانست، خولێك بۆ مامۆستا (ئەمیر كۆیی) دەربارەی جۆرەكانی كەسایەتی سازکرا.

لەخولەكەدا ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەشداریان كرد، تیایدا چەندین بابەتی پەیوەست بەجۆرەكانی كەسایەتی تاوتوێكران لەنێوان بەشداربووانی خولەكەدا.

سێنتەری زمان لە زانکۆی راپەڕین کۆرسی ئامادەکاری IELTS و زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە، کە کۆرسی ئامادەکاری (IELTS) و فێرکاری و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە. سێنتەرەکەمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان نرخی کۆرسەکانی کەمکردەوە بۆ بڕی ( ٢٥۰٫۰۰۰) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار)

هەروەک بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک بۆ تەمەنی سەرووی ١٦ ساڵ. بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی کۆرسەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بەڕێگەی ئۆنلاین.

درێژەی بابەت

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن لە زمانی ئینگلیزی ( Applied Linguistics ) (TESOL) ( ELT ) ( TEFL)، پێویستە تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠١٧/٩/١٠)، (CV) بنێرن بۆ ئیمەیڵەی خوارەوە .

یان بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم ژمارە تەلەفونانە: ٠٧٥٠١١٩٦٨٠٨ و ٠٧٧٠١٥٣٦٧٨٠

درێژەی بابەت