University of Raparin Logo

تەندەری پڕۆژەی کارپێکردن و چاککردنەوەی گشت ئامێرە میکانیکی و کارەباییەکان و ساردی و گەرمی زانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە تەندەری پڕۆژەی کارپێکردن و چاککردنەوەی گشت ئامێرە میکانیکی و کارەباییەکان و ساردی و گەرمی لە کەمپوسی ڕانیە و کەمپوسی قەڵادزێ، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی ٢٠١٧/٨/٢٨ تا ٢٠١٧/٩/٢٧ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٣٥٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

تێبینی/
١-ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی ٢٠١٧/٨/٢٨ دەست پێدەکات تا بەرواری ٢٠١٧/٩/٢٧ کۆتایی دەوام بەردەوام دەبێت.
٢- دوا كات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕێكەوتی ٢٠١٧/١٠/٢ دەبێت، و هیچ تەندەرێک دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێتەوە و سندوقی تەندەر دادەخرێت، لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت تەندەرەکان دەكرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبونی نوێنەری کۆمپانیا و لایەنە بەشدابووەکان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان.

مەرجەکانی بەشداریکردن :
١-پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت و لە کاتی داواکردنی تەندەر وێنەیەک لە مۆڵەتی کارکردنی بهێنێت .
٢- هێنانی بارمتەی سەرەتایی (چمان العطاﺀ) بەشێوەی بەڵێنامە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی تاکو ڕۆژێک بەر لە وادەی کردنەوەی تەندەر.
٣- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت.
٤-زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
٥- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر (العطاﺀ) (٤٥) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت ، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
٧- بۆ هەر پرسیارێک لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانکۆوە دەبێت بە ناونیشانی.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

کلیک بکە بۆ بینینی بانگەوازی زانکۆ