پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦) ماددەی (٩)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٠١٨/٢/٢٥) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری هەر (و کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەکاتەوە، کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە پڕۆژەی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانست لە کەمپوسی ڕانیە و کۆشکی وێنەگری کۆلێژی پەروەردە لە کەمپوسی قەڵادزێ، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی٢٠١٨/٧/١١ تا ٢٠١٨/٨/٩ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٠٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە بڵاوکراوەکان دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبرکێ.
کۆرسی فیکری لەزانکۆی راپەڕین دەستپێدەکات
ئاگاداری خوازیارانی کۆرسی فیکری دەکەینەوە کە فۆڕمیان پڕکردۆتەوە بەیانی چوارشەممە (١١ / ٧ / ٢٠١٨) یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆرسەکە دەبێت، و کۆرسەکە کاتژمێر (٣ بۆ ٦)ی پاشنیوەڕۆ دەبێت لە زانکۆی راپەڕین، ھۆڵی چالاکییەکان، لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نھۆمی دووەم. کۆرسەکە لەلایەن گروپی دەنگ بەھاوبەشی زانکۆی راپەڕین، و بەبەشداری کەسانی پسپۆڕو شارەزا کراوەتەوەو لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە لەلایەن زانکۆی راپەڕینەوە بەبەشداربوان دەدرێت.
لە زانکۆی راپەڕین کۆرسێکی فکری دەکرێتەوە
گروپی (دەنگ) بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی راپەڕین کۆرسێکی (فکری) لە بوارەکانی (مێدیا، پەروەردە، ئایین، پۆست مۆدێرن، یاسا، سیاسەت) دەکاتەوە، کە لە بەرواری ٢٠١٨/٧/١١ دەستپێدەکات تاکو ٢٠١٨/٧/٢٦ بەردەوام دەبێت، وانەکان لەلایەن مامۆستای شارەزا و پسپۆری تایبەتمەند دەوترێنەوە.
ئەم کۆرسە بێبەرامبەرە و لە لایەن زانکۆی راپەڕینەوە بڕوانامە دەدرێت بە بەشداربووان.
ھەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانێت لەرێگەی پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ناوی خۆی تۆمار بکات.