پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت ژمارە (٣٢)ی ساڵی (١٩٨٦) ماددەی (٩)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٠١٨/٢/٢٥) دراوە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری هەر (و کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەکاتەوە، کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردنن لەو بوارەدا، زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستیت بە پڕۆژەی بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانست لە کەمپوسی ڕانیە و کۆشکی وێنەگری کۆلێژی پەروەردە لە کەمپوسی قەڵادزێ، هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە پێویستە لە ڕۆژانی٢٠١٨/٧/١١ تا ٢٠١٨/٨/٩ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەکان بكات بە مەبەستی کڕینی وێنەی تەندەر و مەرج و ڕێنماییەکان بەبڕی (٢٠٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە بڵاوکراوەکان دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبرکێ.
