University of Raparin Logo

هەلێکی ناوازە بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین

بەپێی گڕانتێك کە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وەری گرتوە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا لە چوارچێوەی پڕۆژەی (+Erasmus)دا، زانکۆی ڕاپەڕین(١) خوێندکار بۆ زانکۆی ئەلمێریا دەنێرێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) وە کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە دەبێت. بۆ ئەو خوێندکارانەی زانکۆمان کە دەیانەوێت پێشکەشی ئەم هەلی خويندنە بکەن تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١-پێویستە پێشکەشکار بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە قۆناغی( دوو)ی زانکۆ بێت لە بەشی زمانی ئیگلیزی.
٣-ئەگەر لەخولی یەکەم بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) دەرنەچوو ڕاستەوخۆ ناوی دەسڕدرێتەوە.
٤-پێویستە لە قۆناغی یەکەمی خوێندنی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکەی بوبێت بە نمرەیەکی بەرز.
٥-ماوەی خويندن لە زانکۆی ئەلمێریا (١) ساڵی خوێندنە و لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨ دەست پێدەکات.
٦- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات ئاستی زمانی ئنگلیزیی باش بێت بەوپێیەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی ئەلمێریا بە زمانی ئینگلیزیە.
٧- پێویستە ئەو خوێندکارەی داواکاری پێشکەش دەکات گریبەستی ناردن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان پڕبکاتەوە.

ڕێکارەکانی پێشکەش کردن
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەکی دەستنوس بۆ سەرۆکایەتی بەش بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکەی تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ٣-٦-٢٠١٨ کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی.
هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتن لە بەڕێوەبەرایەتیی سێنتەری زمان لە ڕۆژانی ١١،١٠-٦-٢٠١٨
هەنگاوی سێیەم: دوای دەرچوونی ناوەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکات لە ١٢-٦-٢٠١٨، بۆ بەرچاو ڕوونی و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.