University of Raparin Logo

پێشبڕکێی مەلەوانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین سازدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە پێشبڕکێی مەلەوانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ڕێکدەخات، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات بە مەبەستی ناوتۆمارکردن.

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی به مامۆستا و یاریدەدەری توێژەر هەیه بۆ بەشی سامانی ئاژەڵ

بەشی سامانی ئاژەڵ لە زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بە مەبەستی وانەوتنەوە وەک لە خشتەی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە.
هەرکەس خوازیارە پێویستە CV و وێنەیەك لەدوا بڕوانامە و نازناوی زانستی و کۆپی پێناس و کارتی زانیاری بنێرێت بۆ ئه م ئیمه یڵه: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

خشتەی وانەکان و قۆناغەکانی خوێندن

دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٠/ ٨ / ٢٠١٨

هەروەها بەشەکە پێویستی بەچەند یاریدەدەرێکی توێژەر (معید) هەیە بۆساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩)

ئەوانەی خوازیارن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەم مەرجانە:

١. پێویستە خوازیار هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت له بەشی سامانی ئاژه ڵ، ڤێتێرنه ری یان بایۆلۆجی.
٢. پێویستە خوازیار لەڕیزبەندی (١-١٠) دەرچووی بەشەکەی بێت ،یاخود تێکرای نمرەی لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
٣. لەهیچ دامەزراوەیەکی حوکمی دانەمەزرابێت.

پێداویستیەکان:
١.پێویستە خوازیار وێنەیەک لە بڕوانامەی دەرچوون بهێنێت.
٢. کۆپی ناسنامه ی باری شارستانی
٣. سی ڤی
٤. کۆپی کارتی زانیاری

تێبینی/ پێداویستییەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەڵه: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

xulnewstens