University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، پشتگیریی دارایی ئەو توێژینەوانە دەكات كە دەستنیشانی چارەسەری كێشەكانی ئیدارەی راپەڕین دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی پڕۆژە بڕیارێكی پەسەندكراوی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، ئەو توێژینەوانەی كە دەستنیشانی چارەسەركردنی كێشەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەن، لەلایەن زانكۆی راپەڕین و لایەنی سودمەندوە پشتگیریی دارایی بۆ توێژینەوەكان دەكرێت، ئەو بڕیارەش لەكۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆ لە رۆژی (22 – 1 – 2020)دا پەسەند كراوە.

هەر بۆئەو مەبەستە زانكۆی راپەڕین بانگهێشتی سەرجەم توێژەرانی زانكۆكانی كوردستان و دامەزراوە زانستییەكان و توێژەرە ئەكادیمییەكان دەكات، كە دەتوانن پڕۆپۆزەڵ پێشكەشی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بكەن و لەدوای بڕیاردان لەسەر پڕۆپۆزەڵەكە دواتر لەرێگەی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین پشتگیریی دارایی بۆ توێژینەوەكە دیاری دەكرێت و لایەنی سودمەند لەتوێژینەوەكە و زانكۆ پشتگیرییە داراییەكە دەگرنە ئەستۆ.
ئەم پرۆژەیە لە چوارچؽوەی لێکتێگەیشتنی ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامیەتی رانیەو فەرمانگەکانی سنورەکەیە.