ئهمڕۆ دوو شەممە (١٠ی ئابی ٢٠٢٠)، لههۆڵی پێشهوا قازی محمد، لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی نامهی ماستهر خوێندكاری باڵا کانی مجید خضر خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین لەبهشی عەرەبی پسپۆڕی ئهدهب ئەنجامدرا.
مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەرین دوو كتێبی لەبواری جوگرافیادا بڵاوكردنەوە
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر فاطمە قادر مصطفی مامۆستا لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، دوو كتێبی لەبواری زانستی جوگرافیادا بڵاوكردنەوە.
نوسەری كتێبەكان، بەراگەیاندنی زانكۆی راگەیاند: كتێبی یەكەم، كە بەناونیشانی جوگرافیای خزمەتگوزارییە. یەكەم كتێبە بەزمانی كوردی لەبواری جوگرافیای خزمەتگوزاری بڵاوبوبێتەوە، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ نوسینی توێژینەوەی زانستی لەقۆناغە جیاجیاكاندا. ئەم پەرتوكە باس لە چەمك و گرنگی و بنەما و تایبەتمەندی و پێشكەوتنەكانی خزمەتگوزاری دەكات، هەروەها ئاراستە و ڕێباز و تیۆرەكانی جوگرافیای خزمەتگوزاری دەخاتەڕوو، لەگەڵ ئاماژەكردن بە پێوەرەكانی پلاندانان و قۆناغەكانی خزمەتگوزاری, وە ئەو گرفتانەی كە ڕووبەروی پلان دانانی خزمەتگوزاری دەبنەوە ڕوون دەكاتەوە. شایەنی باسە ئەم كتێبە هەردوو تەوەری خزمەتگوزاری ژێرخانی و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی بەوردی باس دەكات. لەگەڵ دابەشبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لەقەزای ڕانیە وتوانستەكەی.
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەمی خوێندنی باڵا- ماستەر ڕادەگەیەنێت
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕۆژی شەممە
(٢٥-٧-٢٠٢٠) کاتژمێر ٩:٣٠ ئێوارە
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا- ماستەری بەشی زمانی کوردی لە ڕێگەی ئیمەیڵی خوێندکارانەوە دەنێرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە خوێندکاران دەکەین سەردانی ئیمەیڵەکانیان بکەن بۆ بینینی ئەنجامەکانیان.
بابەتی تر...
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت (2.463)دا بڵاوكردەوە
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت ( 5.546) بڵاوكردەوە
- زانكۆی راپەڕین، بەدابینكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات
- بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان زانکۆکاندا