لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.
بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت
لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.
https://mhe-krg.org/ku/node/4168
زانکۆی ڕپەڕین دوو وێرکشۆپی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردە (YLP) بەڕێوەدەبات
لەسەرەتای مانگی (2)ی ئەمساڵەوە، زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە هاوبەشی پڕۆگرامی گەنجانی سەرکردەو لە چوارچێوەی ئەم پڕۆگرامەشدا هەر هاوبەشێک پێویستە کۆمەڵێک وێرکشۆپ و ڕاهێنان بۆ بەشداربوانی ئەنجامبدات.
بابەتی تر...
- ستافی بەشی تاقیگەی پزیشكی زانکۆی راپەڕین خۆبەخشانە لەتاقیگەی ناوەندی رانیە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان دەكەن
- مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین، توێژینەوەیەکی لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە
- مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین پەرتوكێكی یاسایی بڵاوكردەوە
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە