وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
د. محمد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: ئەمشەو پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٨/٢٧) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.