مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ و سیمینارو کۆمەڵێک ئەسێسمێنت و پێداویستییەكانی سكۆلەرشیپی زانکۆی یانژۆ (Yangzhou University) لەوڵاتی سین، توانی سكۆلەرشیپی تەواوەتی بۆ خوێندنی دکتۆرا لەبواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا
مامۆستایەکی بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەپلەی نایاب بڕوانامەی دکتۆرای لە جوگرافیای ژینگە بەدەستهێنا.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٢٤ سەعاتى داهاتو درێژدەکاتەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى سێشەمە رێکەوتى (٢٠٢٠-١٠-٢٠) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.