ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ چەند پرسێكی هەنوكەیی پەیوەست بەخوێندكارانی تازە وەرگیراو لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، لەڕۆژی چوار شەممە (4 – 11 -2020) كۆبۆوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی زانستی بڵاوكردەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی زانستی لەبواری مێژووی كۆندا چاپ و بڵاوكردەوە.
پ.د.عماد عبدالقادر محمد سعید، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، كتێبێكی زانستی بەزمانی عەرەبی و بەناونیشانی "نظرة تحليلية لسمات الشخصية الكوردستانية في العصور التاريخية القديمة" بڵاوکردەوە.
لەم پەرتوکەدا نوسەر تیشکی خستۆتە سەر سیماکانی کەسایەتی کوردستانی لەچاخەکانی مێژووی کۆندا کە زۆر لەو سیمایانە لەکەسایەتی ئێستای کوردیدا بەدیدەکرێن.
خوێندنی ماستەر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (١-١١-٢٠٢٠)، کۆرسی یەکەمی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)،لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کردنەوەی ئەو بەشەوە دەستیپێکرد.