University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، سكۆلارشیپێكی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ و سیمینارو کۆمەڵێک ئەسێسمێنت و پێداویستییەكانی سكۆلەرشیپی زانکۆی یانژۆ (Yangzhou University) لەوڵاتی سین، توانی سكۆلەرشیپی تەواوەتی بۆ خوێندنی دکتۆرا لەبواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
م. ڕابەر ابراھیم میران، كە یاریدەدەری راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، و مامۆستایە لەبەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، براوەی سكۆلارشیپی خوێندنی دكتۆرایە لەزانكۆی یانژۆ لەوڵاتی سین.
م. رابەر بەپێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند کە پڕۆگرامەکە بریتییە لە یەک ساڵ خوێندنی زمانی سینی و چوار ساڵ خوێندنی ئەکادێمی پسپۆرییەکەی كە خوێندنی دكتۆرایە لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. وتیشی: ساڵانە لەلایەن زانکۆی ناوبراوە راگەیاندن بۆ ئەو سكۆلەرشیپە دەکرێت.