زانكۆی راپەڕین، وەكو یەكەمین زانكۆی هەرێمی كوردستان، هێڵی ئینتەرنێتی بەشێوەی خۆڕایی بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دابینكرد.
كار بۆ کردنەوەی بەشی فیزیای پزیشکی دەكرێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (24ی ینایری 2021) لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانست، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجونەنی زانكۆو راگری كۆلێژی زانست و ژمارەیەك مامۆستا، وێركشۆپێكی زانستی بۆ كردنەوەی بەشی فیزیای پزیشكی لەزانكۆی راپەڕین، رێكخرا.
بۆ کردنەوەی بەشی فیزیای پزیشکی وێرکشۆپێک رێکدەخرێت
بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانست لەزانکۆی راپەڕین، وێركشۆپێک رێکدەخات بەمەبەستی کردنەوەی بەشی (فیزیای پزیشکی) لە کۆلێژی زانست بەجۆرێك کە لەگەڵ بازاڕی کاردا بگونجێت و هەلی کار بۆ دەرچوانی بڕەخسێنێت دوای تەواوکردن و دەرچونیان لەو بەشە لە داهاتوودا.