(پ. ی. د. شیروان حسێن حمد) مامۆستای بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کتێبێک بە ناونیشانی (کۆمەڵناسی و زمان‌ناسی کرمانجی - کوردی ژورو) لە زمانی فارسییەوە وەردەگێڕێت و بڵاودەکاتەوە.
ئه‌م كتێبه له‌باره‌ى كوردانى كرمانجه، كه ده‌كرێت ناوى بنێین ئه‌نسكلۆپیدیاى كرمانج، چونكه زۆر به وردى و زانستى و باسى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردانى كرمانج ده‌كات، له هه‌موو كوردستان به‌گشتى و له ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش، هه‌موو ڕوانگه‌كانى زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو، ئایین، كۆمه‌ڵایه‌تى، ڕۆشنبیرى‌و..... هتد به‌پێى ڕێبازێكى مه‌یدانى شه‌نوكه‌و كراون. له زۆر شوێندا په‌نابراوه‌ته به‌ر به‌راوردكارى و دیاریكردنى ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادى كرمانجان و زمانه‌كه‌یان. زۆر لایه‌نى شارا‌وه‌و نادیارى بۆ ئێمه‌ى خوێنه‌رانى كورد به‌گشتى و خوێنه‌رانى باشورى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌رخستووه.
نووسه‌ر كاره‌كه‌ى بۆ شه‌ش به‌ش دابه‌ش كردووه، به‌شى یه‌كه‌م له‌باره‌ى ناو و شوێنى نیشته‌جێبوون و ئایین و دابه‌شبوونى كۆمه‌ڵایه‌تى كرمانجه‌كانه. به‌شى دووه‌م له‌باره‌ى دیالێكتى كرمانجییه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زمانناسییه له‌باره‌ى ئه‌م دیالێكته و به‌راوردكردنى شێوه‌زاره‌كانى ئه‌م دیالێكته له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. به‌شى شێیه‌م بۆ نووسین و ڕێنووس و پێشینه‌ى مێژووى نووسین به‌م دیالێكته ته‌رخانكراوه، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به ئه‌ده‌بى فۆلكلۆرى و زاره‌كى له‌م دیالێكته‌دا. به‌شى چواره‌م بۆ په‌یوه‌ندى دیالێكتى كرمانجى له‌گه‌ڵ زمانه‌كانى ده‌وروبه‌رو دیالێكته‌كانى ده‌وروبه‌رى دانراوه. له به‌شى پێنجه‌مدا تێڕوانینى ڕۆژهه‌ڵاتناسان‌و توێژه‌ران له‌باره‌ى زمانى كرمانجان خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شى شه‌شه‌م به‌شێكى جیاواز به‌ڵام به‌سوود به‌ناوى كتێبناسى كرمانجییه، كه تێیدا بیبلۆگرافیایه‌كى وردى كتێبى كرمانجى تێدا پیشان دراوه، كه سوودى زۆرى بۆ توێژه‌ران و خوێنه‌ران هه‌یه.