ئەمڕۆ یەكشەممە (24ی ینایری 2021) لەهۆڵی چالاكیەكانی كۆلێژی زانست، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجونەنی زانكۆو راگری كۆلێژی زانست و ژمارەیەك مامۆستا، وێركشۆپێكی زانستی بۆ كردنەوەی بەشی فیزیای پزیشكی لەزانكۆی راپەڕین، رێكخرا.
لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا، راگری كۆلێژی زانست (د.محمد حەمە علی رشید)، وتەیەكی پێشكەشكردو گرنگی كردنەوەی بەشەكەی بۆ ئامادەبوان رونكردەوە.
دواتر سیمیناری یەكەم، لەلایەن (م. هیوا محمد قادر) سەرۆكی بەشی فیزیا دەربارەی ( دیدو ئامانج و پێكهاتەی بەشەكە) پێشكەشكرا، و سیمیناری دوەمیش لەلایەن ( م.ی. پێشەوا حمد علی) مامۆستا لەبەشی فیزیا دەربارەی (تاوتوێكردنی پڕۆپۆزەڵی بەشی فیزیای پزیشكی و فیزیای گشتی) پێشكەشكرا.