لە ڕێکەوتى 19/1/2021 سەرجەم ڕاگرەکانى کۆلێژەکانى پەروەردەى بنەڕەت لەزانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە بەشداری بەرێز (پ.ی د. ڕزگار حاجی ساڵح) ڕاگری کۆلیژی پەروەردەتی بنەڕەت لە زانکۆی راپەرین لەڕێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئامانج لە کۆبوونەوەکە دۆزینەوەى رێگەچارەیەکى گونجاو بوو بۆ پڕۆسەى ڕاهێنانى خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى سەرجەم بەشەکان،بەپێی هەلومەرجى مەترسیەکانى نەخۆشى کۆڕۆناو شێوازى دەوامى قوتابخانە و خوێندگا بنەڕەتیەکانى وەزارەتى پەروەردە، گفتوگۆیەکى چڕو پڕ لەمبارەیەوە کراو دواتر بڕیاردرا ڕاسپاردەکانى ئەم کۆبوونەوەیە ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بکرێن، بۆ ئەوەى گشتاندنیان پێبکرێت و وەک یەک و بەشێوازێکى گونجاو لەسەرجەم کۆلێژەکانى پەروەردەى بنەڕەت جێبەجێکرێت و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کارى پێکەوەیی و هەمامەنگى زیاترى نێوان کۆلێژەکانى پەروەردەى بنەڕەت کرایەوە.