به‌شی یاسای زانکۆی ڕاپه‌رین به‌شداره له به‌ڕیوه‌بردن و ڕیکخستنی یه‌که‌مین وێرکشۆپی نێوده‌وڵه‌تی دیپلۆماسیەتی زانست، که ته‌واوکه‌ری ڕاهێنانی زانستی دیپلۆماسیه که له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی تریپل ئایێسی ئه‌مریکی و ته‌واسی ئیتاڵی له‌پایزی ۲۰۲۰ دا به‌ڕیوه‌چون.
د. په‌یمان ڕه‌مه‌زان مامۆستا له به‌شی یاسای زانکۆی ڕاپه‌ڕین به‌شداربوی ئه‌و راهێنانه بوه‌و ئه‌ندامی بۆردی ئاماده‌کاری ئه‌و وێرکشۆپه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام بون و له هه‌مانکاتدا یه‌کێکه له به‌شداربوه‌کانی وێرکشۆپه‌كە به توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی به ناونیشانی: "ڕۆڵی حکومه‌ت له‌پشتگیرکردنی دیپلۆماسیه‌تی زانست له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
وێركشۆپەكە کراوه‌یه بۆ به‌شداربوانی ئاره‌زومه‌ند که ده‌یانه‌وێت زانیاریه‌کانیان فراوان بکه‌ن له‌سه‌ر دیبلۆماسیه‌تی زانست و گه‌شه‌پێدانی، له‌داهاتودا چالاکیه‌کانی ئه‌و بۆرده به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدان به‌بواره‌کانی زانست و توێژینه‌وه‌و چالاکیه‌کان زیاتر فراوان ده‌کرێن.
به‌شداربوان ئاگادارده‌کرێنه‌وه له وه‌گرتنیان و به‌شداریکردن: دوای ته‌واوبون به‌شداربوانی سه‌رکه‌وتو بروانامه‌ی به‌شداریکردن وه‌ده‌گرن.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک له‌و لینکه بکەن:
https://forms.gle/Jyx6MJUftLyKPZ4Y8