University of Raparin Logo

بڕۆشەری کۆنفرانسی نێودەولەتی اتجاهات معاصرة في الدراسات العربية و الثقافات الأجنبية

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی لەكەمپەسی قەڵادزێ-ی زانكۆی راپەڕین، کۆنفرانسێکی نێودەولەتی لەژێر ناونیشانی ( اتجاهات معاصرة في الدراسات العربية و الثقافات الأجنبية) بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی "عین شمس"ی میسری و هەندێ زانکۆی تری وڵاتانی جەزائیر و ئەندەنوسیا رێكدەخات.

درێژەی بابەت

سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، بەشداری رێوڕەسمی ساڵیادی راپەڕین-یان كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: ئەمیر حسن

ئەمڕۆ هەینی (5ی ئاداری 2021) ڕێوڕەسمی (30)مین ساڵیادی راپەڕینی (5ی ئاداری 1991)ی شاری رانیە، بەبەشداری چین و توێژە جیاوازەكان بەرز راگیرا، و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین-یش بەشداری رێوڕەسمەكەیان كرد.
لەڕێوڕەسمەكەدا تاجە گوڵینەی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) دانراو دواتر تیمی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەشداری پێشانگایەكی فۆتۆییان كرد، كە لەڕێورەسمەكەدا رێكخرابو.

پەیامی سەرۆكایەتی زانکۆی راپەڕین، بەبۆنەی (30)مین ساڵیادی راپەڕین-ەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی هەینی (٥ی ئاداری 2021)، نەتەوەی کورد (30)مین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی (٥ی ئاداری ١٩٩١) دەکاتەوە، کە لەشاری رانیەوە بڵێسەی سەندو بوە هۆی رزگاركردنی سەرجەم شارۆو شارۆچكەو گوندەكانی كوردستانی باشور. هەروەكچۆن راپەڕینەكە وەرچەرخانێکی گەورە بو لەمێژوی ھاوچەرخی سیاسیی كورد لەعێراقداو سەرەتای حوکمی خۆجێی و دامەزراندنی دامەزراوە سیاسیی و یاساییەکان بوو لەکوردستان.

درێژەی بابەت