ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری٢٠٢١ له هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمینارێکی بۆ دوو کچە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشەکە بە ناونیشانی "چۆنیەتی کۆششکردن و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان" ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا هەردوو کچە خوێندکار ڕازان حسن و معصومە محمود، باسیان لە چۆنێتی هەوڵدان و کۆششکردنی خوێندکارانی زانکۆ کرد بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان .
هەر لە سیمینارەکەدا هەردوو کچە خوێندکار بە خستنەڕووی چەند تەوەر و نمونەیەک، خوێندکارانی بەشەکەیان بە چۆنیەتی کۆششکردن و خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئاشناکرد.