بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بەئامانجى بەهێزکردنى پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پڕۆژەی (TIGRIS) کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە و، بڕی نزیكەی یەك ملیۆن یۆرۆ-ش بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە تەرخان کراوە.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوای ئەوەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ساڵى (٢٠١٥) بەسەردانێکى ڕەسمى لە شاری (گوتینگن)ی ئه‌ڵمانیا لەگەڵ سەرۆک و جێگیری سەرۆک و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی و ڕاگری کۆلێژەکانی ئەو زانکۆیە کۆبوەوە. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنێیه‌تی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی فه‌ند و چۆنییه‌تی سودوه‌رگرتن له هاوكاری یه‌كتری و پیشخستنی خوێندن له كوردستان کرد، هه‌ر لەو کۆبونەوەیەدا پێشنیاز کرا زانکۆکانی ئا‌ڵمانیا بەهاریکاری زانکۆیەکی چیکی بەناوی (Masaryk University) و دامەزراوەیەکی ئیسپانی بەناوی (Compostela Group of Universities) پڕۆژەیەک لە بواری دروستکردنی تواناکان/ کەپەستی بیلدینگ و ئینتەرناشناڵ لە چوارچێوەی پرۆژەی (ئێراسموس پڵس) جێبەجێ بکەن و، لە مانگى ئابى ئەمساڵدا یەکێیتی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی تێچوی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە.