ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین، هۆبەی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆ بەهاوکاری رێکخراوی ڕوحی تۆپی پێیی نێودەوڵەتی چالاکیەکی وەرزشی مەیدانیان بۆ (٨٤) خوێندکاری کچی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست . چالاکییەکە لەژێر ناونیشانی(چۆنیەتی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لەڕێگەی هونەرەکانی یاری تۆپی پێ) بەڕێوەچوو، هەر لە چالاکییەکەدا چۆنێتی پارێزگاریکردن لە مافەکانی مناڵ لەکاتی یاریکردندا باسکران.
سەرجەم خویندكارانی قۆناغی چوار لە کۆلێژی پەرستاری بوونه خاوەنی (CV)
رۆژی یه كشەممه ٢٠١٧/١٢/١٨، به سەرپەرشتی سه نتەری كار لە زانکۆی راپەڕین خویندكارانی قۆناغی چوار لە کۆلێژی پەرستاری (سی ڤی) تایبەت به خۆیان دروستكرد.
سەنتەری گەشەپیدانی كار ( به كارخستن) وەك یەکێک لە کارەکانی و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە خوێندکارانی زانکۆ ساڵانه جۆرەها خول و سیمینار پیشكەش دەكات به مەبەستی پەرەپیدانی توانای خوێندكاران و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە داهاتوودا.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ٣٠ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی باڵا له هه‌نگاریا ڕاده‌گه‌ێنێت
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا
له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا, وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.
بۆیه هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه و ئاره‌زووی خوێندن له‌و وڵاته ده‌كات، تكایه تا واده‌ی دیاریكراو كه ٢٠١٨/٢/١٦ یه، فۆرمی تایبه‌ت به‌و سکۆلەرشیپە پڕ بكه‌نه‌وه.