ئامادەبوانی بەرێز...
میوانانی خۆشه‌ویست....
مامۆستایانی ئازیز و فه‌رمانبه‌ره ماندونه‌ناسه‌كانی زانكۆ....
كه‌سوكاره دڵسۆزەكانی خوێندكاره ده‌رچوه‌كان...
خوێندكارانی ده‌رچووی پڕ هیواو، هیواكانی دوا ڕۆژی نیشتیمان...
ئه‌م كاته‌تان باش
شادمانین به ئاماده‌بونتان له‌ئاهه‌نگی حه‌وته‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆمان، به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی ده‌رچونه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هەروەها جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوێندكاره ده‌رچوه‌كان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایان و ستافی كارگێری زانكۆمان ده‌كه‌ین، هیوادارین فێربون به زانستی نوێ و په‌روه‌رده‌كردنیان ببێته سه‌رمایه‌ی پێشكه‌وتنی ئاستی زانست و خزمه‌تكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان.
خوێندكارانی خۆشه‌ویست
لای هەمووان ڕوونە ساڵی خوێندنی (2017-2018) خاڵی نه‌بوو له كێشه‌و گیروگرفتی ئابوری و سیاسی داسه‌پێنراو به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ماندا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و له نێوانیشیاندا عێراق و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ر ئه‌و لێكه‌وتانه كه‌وتن. بێگومان له ناوچه‌یه‌كی قه‌یراناوی و پڕ لە ململانێی سیاسی و تائیفی و مه‌زهه‌بیدا، هه‌رێمه‌كه‌مان و به تایبه‌تیش خوێندنی باڵا توشی جۆره‌ها كێشه بوه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دڵته‌نگی و هه‌ندێجار نائومێدبوونی خوێندكاران و مامۆستایانمان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینیتان نه مامۆستایانمان و نه كه‌سوكاری خوێندكارانیشمان له‌به‌ر خراپبوونی دۆخی داراییان كۆڵیاندا. به هه‌موانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ئاڵینگارانه بوینه‌وه كه به‌رۆكی پێگرتین و ده‌یانویست بمانوه‌ستێنن و درێژه به كاروانی به‌رده‌وام جوڵاوی زانست و زانیاری نه‌ده‌ین. ره‌نگه وابێته پێش چاو دانه‌مه‌زراندنی ئێوه له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا له پاش ده‌رچونتان له زانكۆ توشی جۆره نائومێدیه‌كی كردبێتن، به‌ڵام مێژوی وڵاتان و ناوچه‌كه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشمان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌مه قۆناغێكی راگوزه‌رو كاتییه و كۆتایی دێت، جا دره‌نگ بێت یان زوو. بۆیه وه‌ك چۆن له كات و ساتی ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین خوێندكار‌و مامۆستاكانمان كۆڵیان نه‌داو به‌رده‌وامبوون و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ڕووی له نیشتمانه‌كه‌مان كرد‌و وڵات بوژایه‌وه. ئێستاش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نیشتمان خاڵی نیه له دڵسۆزان و ئێوه‌ی ئازیز به‌شێكن له‌و هیوایه‌و ده‌بنه هه‌وێنی ئه‌م نیشتمانه له داموده‌زگا جیاوازه‌كاندا.
له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، داواكارین،حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌رك و خزمه‌تی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران به‌هه‌ند وه‌ربگرێ له‌سه‌ر بنه‌مای باشتركردنی گوزه‌رانیان، هاوكات دامه‌زراندن یان ره‌خساندنی هه‌لی كاری پێویست به‌پێی پسپۆریتان بۆ ئێوه‌ی خاوه‌ن زانست و زانیاری بره‌خسێنێت.
له كاتێكدا ئه‌مرۆ ئاهه‌نگی حه‌وته‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆمان ده‌گێڕین به دروشمی بەزانست و زانین ئایندە روناك دەكەینەوە، درودو سڵاو ده‌نێرین بۆ رۆحی پاكی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له سه‌نگه‌ری مانه‌وه‌و سه‌لماندنی بوونی ئێمه‌دا به‌بێ به‌رانبه‌ر رۆحیان به‌خشی و په‌یمانی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری و درێژه‌دان بۆ پاراستنی نیشتمان ده‌ده‌ین و سه‌ری رێز‌و نه‌وازش له به‌رانبه‌ر كه‌س و كاره‌كانیاندا داده‌نوێنین.
له‌كۆتایدا، دووباره به‌ناوی لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی حه‌وته‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆمانه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه هاوكارو پشتیوانمان بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئاهه‌نگه‌و ساڵی خوێندنی رابردوو.
دووباره پیرۆزه‌و به‌هیوای سه‌ركه و‌تن و پێشكه‌وتنی زیاتری زانست...
د.دارا تۆفیق كاكه‌امین
ی.سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری خوێندكاران
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی ده‌رچوان