University of Raparin Logo

وەفدێكی ئەندازیاری زانكۆی راپەڕین بەشداریانكرد لەلێكۆلێنەوە لەبونی مەترسی پردی دەربەند

چاپکردن ئیمەیڵ

وەفدێكی زانكۆی راپەڕین، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی زانكۆ كە پێكهاتبوون لە هەریەك لەبەڕێزان: د. نجمالدین محمد سعید و م.ی. هاوکار علی حاجی و م.ی. بەشدار محمدتاهیر و م.ی. سۆران رسوڵ خدر لەسەر بانگهێشتی قایمقامیەتی ڕانیە وەک ڕاوێژکار بەشداریان كرد لەئەگەری بونی مەترسی لەپردی دەربەند.
دوای ئەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەئەگەری مەترسی رووخانی پردی دەربەند كرا بەئاگاداری قایمقامیەتی رانیەو بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەفدێكی راوێژكاری ئەندازیاری زانكۆی راپەڕین، سەردانی مەیدانیان بۆ پردی دەربەند كردو لێكۆڵینەوەیان لەئەگەری مەترسییەكان كرد.
لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە مەترسى ڕاستەقینە پەیوەندى بە ئاستى ئاوەکەوە نیەو بەڵکو پردەکە بەپلێت و ترەس و گێردەرەکانەوە لەمەترسیدان ئەویش بەهۆى ئەو (deflection)ە واتە چاڵبوونى ناوەڕاستى هەموو سپانەکان بەتایبەت سپانى ناوەڕاست.
دەریشكەوتووە كە تاکە چارەسەرى کاتى لەئێستادا بریتییە لە کەم کردنەوەى قورسایی (load)ە لەسەر پردەکە. بۆیە بڕیاردرا بە قەەغەکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەکە تا دوای دروستکردنی پردە نوێیەکە کە بڕیارە لە نێوان مانگی ۷ بۆ ۸ ی ئەمساڵ دەستبەکار بێت. هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەی پردەکە.