مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەناوی بارزان عەلى پیرۆت مامۆستا لەبەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لەبوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە.
مامۆستا بارزان عەلی بەراگەیاندنى زانکۆى راپەڕین راگەیاند: ئەم کتێبە بە ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لەشیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرەو لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى. کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ كه‌شفكردنى ئه‌و دنیا ئاڵۆز‌و مانا جیاوازانه‌ى، كه ده‌شێت له به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته بووبن.وتیشی: ئه‌م مێتۆده، به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیك له‌سه‌ر ده‌ستى ئەدمۆند هۆسرڵ سەریهەڵدا، دواتر به به‌كارهێنان و گه‌شه‌پێدانى له لایه‌ن بیرمه‌ند و نووسه‌رانی تر‌ى وه‌ك(مارتن هایدگەر و ژان پۆڵ سارتەر)، توانى ڕێڕه‌وێک و ئاسۆیه‌كی دیکەى له‌به‌رده‌مى خوێنه‌ردا بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى بخاته به‌رچاو و گه‌وره‌ترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دابنێ.