بەپێی نوسراوی ژمارەی (۲۲۹) لە بەرواری ۲۰۱۷/۱/۱۸، کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە و، لە نووسراوەکەدا کە لە سێ بڕگە پێکهاتووە، تیایدا شێوازی بەخشین لە کرێی خوێندن تایبەت بە خوێندکارانی (هاوسەر و کوڕ و کچ )ی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونکراوەتەوە .
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی پێدانی نازناوی زانستی بڵاوكردەوە
بەپێی نوسراوی فەرمی ژمارە (١١٨٣/٩) لە بەرواری ٢٠١٧/١/٢٣، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی گشت زانکۆکان و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی کردووە، تیایدا ڕێنمایی پێدانی نازناوی زانستی بۆ ساڵی ٢٠١٧ خراوەتەڕوو.
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بواری پەرستاری ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/١/٢٢، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (فریدون اسماعیل قادر) لە بواری پەرستاری ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە بەناونیشانی (Prediction Stress, Anxiety and Depression among parents of Autistics Children in Sulemani City) بە سەرپەرشتی "پ.د.رضوان حسێن ابراهیم" نوسراوە لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.