University of Raparin Logo

تۆماری گشتی لیستی دووەمی ناوی پاڵێوراوانی خوێندنی ئێوارانی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕاگەیاند

ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١/٣٠ ، لەدوای دەرچوونی فەرمانی وزاری ژمارە (١٧٢/٥) لە بەرواری (٢٠١٧/١/٣٠) و رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین لیستی دووەمی ناوی پاڵێوراوان/خوێندنی ئێوارانی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەردوو بەشێوەی سیستەمی (پارالێڵ ، مامۆستایانی میلاکی وەزرەتی پەروەردە) بۆ بەشەکانی ( زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی ، بیرکاری ، زانستی گشتی ، زانستی کۆمەڵایەتی ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ - ٢٠١٧) ڕاگەیاند .

تێبینی :
پێویستە خوێندکاران لە ئەمڕۆوە ۲۰۱۷/۱/٣١ تا ۲۰۱۷/٢/١٢، واتە لەماوەی (١٠) رۆژدا سەردانی تۆماری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ئێواران بکەن رۆژانی (شەممە تا چوارشەممە) لەکاتژمێر (٥-٩)ی ئێوارە بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی وەرگرتن و دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

درێژەی بابەت

وەفدێكی زانکۆی راپەڕین بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکانی جیهان دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١/٢٨، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشانگای نێودەوڵەتی زانكۆكانی جیهان بەڕێوەچوو، لەپێشانگاکەدا وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداربوون، وەفدەکەی زانکۆ بە سەرۆکایەتی بەڕیز پرۆفیسۆری یاریدەدەر "د.موفەق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و بە یاوەری ستافێکی ئەکادیمی زانکۆیە.

پێشانگاکە بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ زانکۆی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی یەكشەممە ١/٢٩ کارەکانی بەردەوام دەبێت، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا دوو کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی دەربارەی خوێندن لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێن.

درێژەی بابەت

د.یوسف گۆران: سەرجەم دامەزراوەکانى خوێندنى باڵاو کاروبارەکانى بە ئەلیکترۆنى دەکەین

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: لە پێناو شەفافیەتى زیاترو رایکردنى کاروبارەکانى خوێندنى باڵا، دەبێ هەوڵەکانمان زیاتر چڕبکەینەوە بۆ ئەوەى سەرجەم کاروبارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و دامەزراوەکانى بە ئەلیکترۆنى بکەین.

ئەو راگەیاندنەى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەمیانى کۆبوونەوەى هەفتانەى وەزارەتدا هات، کە رۆژی یەکشەممە ٢٢-١-٢٠١٧، بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت