University of Raparin Logo

خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین پێوستە ئەم فۆڕمە پڕبكەنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەڕێوەبەرایەتی ئامارو ئایتی لەزانكۆی راپەڕین، داوا لەسەرجەم خوێندكاری زانكۆی راپەڕین، دەكات كە ئەم فۆڕمە بەدروستی پڕبکەنەوەو زانیاریەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئامار و ئایتی. گرتە لەم لینكە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە

تێبینی : پێویستە  ئیمەیڵی زانکۆ لە سەر ئامێرەکات چالاک بێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئامارو ئایتی

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ساڵی نوێ پیرۆز دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆ

بە بۆنەی‌ هاتنی سەری‌ ساڵی‌ نوێی‌ (2021)ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و تەواوی خەڵكی‌ كوردستان دەكەین، بەهەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە، هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی كۆتایی هاتنی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) و ببێتە ساڵی لێبوردەیی‌ و بەدیهاتنی‌ هەموو ئومێدو خۆزگەكانی‌ كوردستانیان لەپێناو قووڵكردنەوەی‌ گیانی‌ برایەتی‌ و تەبایی وپێكەوە ژیان، ببێتە ساڵی‌ بەرەوپێشچوونی‌ پرۆسەی‌ خوێندن و گەشەپێدانی‌ زیاتری‌ هەرێمی‌ كوردستان.

درێژەی بابەت

گۆڤاری زانكۆی راپەڕین، كۆتا ژمارەی ئەمساڵی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (29 – 12 – 2020)، ژمارە (4)ی ساڵی (7)تەمینی گۆڤاری زانستی زانكۆی راپەڕین، بڵاوكرایەوە، 

لەم ژمارەیەدا (30) توێژینەوەی ئەكادیمی بەهەرسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەپسپۆڕییە جیاوازەكاندا بڵاوكراونەتەوە.
لێرەوە جارێكی تر ئاگاداری توێژەرانی بەڕێز دەكەینەوە، كە بەپێی فرمانی زانكۆی ژمارە (2353) كە رۆژی (6 – 9 – 2020)، دەرچووە بوارەكانی بڵاوكردنەوە لەگۆڤاری زانكۆی راپەڕیندا تەنیا بۆ توێژینەوەی بواری زانستە مرۆڤایەتییەكان و كۆمەڵایەتییەكان وەردەگیرێت، كە زانستەكانی زمانیش لەو چوارچێوەیەدایە.

درێژەی بابەت