به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ئاگاداری سه‌رجه‌م پێشكه‌شكارانی فۆرمی خوێندنی ئێوارانی زانكۆمان ده‌كاته‌وه، ناو‌ی په‌سندكراوانی وه‌زاره‌ت بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ په‌یوه‌ندیكردنی و ده‌ستپێكردنی خوێندن له كۆلێژه‌كانیان به پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م: كۆلێژه‌كانی (زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و په‌روه‌رده) ڕۆژی چوارشه‌ممه (16-12-2020) تا ڕۆژی دوو شه‌ممه (21-12-2020)، جگه له ڕۆژی شه‌ممه كه پشووی كۆلێژه.
دووه‌م: كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه (16-12-2020) تا ڕۆژی دوو شه‌ممه (21-12-2020)، جگه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه كه پشووی كۆلێژه.
له‌دوای ئه‌م ڕێكه‌وتانەی ئاماژەیان پێدراوە، سرینه‌وه‌ی ناو بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی ناكه‌ن.
تێبینی : ئه‌م خوازیارانه‌ی كه له‌م باردۆخانه‌ی خواره‌وه‌ن ناویان نه‌هاتۆته‌وه
1. سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 له ڕێگه‌ی زانكۆلاین له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رگیراون.
. 2 پێشكه‌شكارانی به‌شه‌كانی زمانی (كوردی ، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) كه كۆنمره‌ی پۆلی (12)یان له‌خوار (420) بێت.
. 3. پێشكه‌شكارانی به‌شه‌كانی (مێژوو، جوگرافیا) كه كۆنمره‌ی پۆلی (12)یان له خوار (385) بێت.
كلیك لەم لینكە بكە بۆ بینینی فەرمانی وەزاری وەرگرتن
كلیك لەم لینكە بكە بۆ ناو‌ی خوێندكارانی وەرگیراوكلیك لەم لینكە بكە بۆ ناو‌ی خوێندكارانی وەرگیراو