ئەمڕۆ سێشەممە (١٨ / ٧ /٢٠١٧)، لەکاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی بۆ (١)ی پاشنیوەڕۆ رۆژی یەکەمی وۆرکشۆپی بابەتی دیبەیتی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەزانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.
خولی فوتساڵی بەشە زانستی و کۆلێژو بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆتایی ھات
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ١٧/ ٧ /٢٠١٧، لەچوارچێوەی خولی فوتساڵی بەشە زانستی و کۆلێژو بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین یاری کۆتایی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و کولێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدرا.
لەکۆتاییدا کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ٥ بە ٠ یاریەکەی بردەوە بوو بە پاڵەوانی خولەکەو دواتر خەڵات بەسەر تیپەکاندا دابەش کران.