University of Raparin Logo

کارنامەى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، گفتوگۆى لەبارەوەکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە بە ئامادەبونى سەرجەم سەرۆک زانکۆکان بەڕێوەچوو، کارنامەى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەت گفتوگۆى لەبارەوە کراو لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىیش جەخت لەسەر بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن و پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (٢٤-٧-٢٠١٩) ئەنجومەنى وەزارەت کۆبونەوەى ژمارە (٣)ى ساڵى ٢٠١٩ى بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت و ئامادەبونى سەرجەم سەرۆک زانکۆکان ئەنجامدا.

درێژەی بابەت

سیمینارێک دەربارەی ئەرک و مافی فەرمانبەران بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ . ٧ . ٢٠١٩) لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام، سیمینارێکیان بۆ (د. ئەحمد سەیدە) مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین بە ناونیشانی ( ئەرک و مافی فەرمانبەران) بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.

درێژەی بابەت

ڕاوەندی سێیەمی خولی پێداگۆجی کۆتایی هات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٣ . ٧ . ٢٠١٩)، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە پێشکەکردنی دوو سیمینار ڕاوەندی سێیەمی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕين کۆتایی پێهات.

سیمیناری یەکەم دەربارەی ( پێوانەو هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی) لەهەردوو سیستەمی ئێستا و بۆڵۆنا لەلایەن مامۆستا (پێشەوا بابکر) پێشکەشکرا.
دواتر سیمیناری دووەم دەربارەی (شێوازەکانی هەڵسەنگاندن لە سیستەمی بۆڵۆنادا) لەلایەن (د. هەژار قادر ) پێشکەشکرا.

درێژەی بابەت