University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین و دامەزراوەی (IEEE) رێككەوتنامەیەكیان واژۆكرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18 – 7 – 2019)، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی زانستی نێودەوڵەتی رێككەوتنێك لەنێوان زانكۆی راپەڕین و دامەزراوەی (IEEE) واژۆكرا.


لەكۆبوونەوەیەكدا بەبەشداری هەریەك لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و (د. بەهزاد وسو حمد) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین و د.ستار بدر سدخان نمايندەی دامەزراوەى (IEEE) ، و مامۆستا لە زانکۆی بابل و م.صبیحە جواد فاضل بەڕێوەبەری لقی عیراقی (IEEE ) و ممۆستا لە زانکۆی مستنصریە، رێككەوتننامەكە ئیمزاكرا.
بەپێی ناوەڕۆكی رێككەوتن نامەكە، بڕیارە لەساڵی (2020)دا كۆنفڕانسێكی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش دەربارەی (Material Science and Engineering) رێكبخرێت.