مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توانی دوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ و پێداویستییەكانی سكۆلەرشیپی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی هۆڵەندا، توانی كۆرسێكی سكۆلەرشیپی كورتخایەنی یەك مانگی دەربارەی ( Public Interest Journalism) ڕۆژنامەوانی بەرژەوەندی گشتی، كە كۆرسەكە لە (RNTC - Radio Netherlands Training Centre) بەدەستبهێنێت، كە لەشاری Hilversumی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت،.
خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، ئەپێکی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی دروستكرد
ھێدی ابوبکر ابراھیم كە دانیشتوی شارۆچكەی حاجیاوایەو خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی عەرەبیە لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ و توانیویەتی ئەپێك بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بەناوی (kpclass) دروست بكات. هێدی دەڵێت: خولیاو پلانی داھاتووم کارکردنە بۆ پێشخستنی ئاستی خۆم و زانکۆکەم و وڵاتەکەم، گەیاندنی ناوی خۆم وەک داھێنەرو زانستخواز و ناوی زانکۆکەم وەک ناوەندێکی چالاکی داھێنان و پێشکەوتن بەدنیا و لیستی ریکۆردەکانی جیھان
زانكۆی راپەڕین، ئەنجامی پەڵپی خوێندنی باڵا بڵاودەكاتەوە
فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ئاگاداری كاندیدانی خوێندنی باڵای ماستەرو دكتۆرا دەكاتەوە، كە دوا بەدوای نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان بەژمارە (325) لەرۆژی (4 – 3 – 2020)، سەبارەت بەپەسەندكردنی ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا – ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) و دوای دیاریكردنی (3) رۆژ بۆ تانەگرتن و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە وردبینی بۆ تانەكان كراو ئەنجامی تانەكان وەك خۆی مایەوە.
فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا