مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەکات
				 
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤-١-٢٠٢٣، بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د پەیمان ئەحمەد)و (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێز (چالاک موهەندیس) بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆک شارەوانیەکانی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان، 
 وۆرکشپۆپی گەشەپێدانی نەخشەیی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین وەک پێشکەوتوترین نەخشەی دیجیتاڵی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو
.
لە وۆرکشۆپەکەدا مامۆستا (ئاکام عزیز عبدالرحمن)  مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بە ناونیشانی (چۆنیەتی گەشەپێدان و جێگیرکردنی داتاکان لەسەر نەخشەی گۆگڵ ماپ) پێشکەشکرد.
			
			
						
					
										کوردی				
									English				




