باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، لە ئێستا دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی فولبرایت بۆ خوێندکارانی بیانی بۆ خوێندنى ماستەر بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە ئەمەریکا کراوەیە.
لە ڕاگەیەندراوێکى باڵیۆزخانەکەدا هاتووە "ئەم پڕۆگرامە لەسەر بنەمای کێبڕکێی و لێھاتووییە، کە لەلایەن گۆنگرێسی ئەمەریکی و سیناتۆری ئەمەریکی کۆچکردو ویلیام جەی فولبرایت لە ساڵی ١٩٤٦ ڕاگەیاندراوە، دەرفەتی خوێندنی ماستەر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانکۆکانی ئەمەریکا بۆ خوێندکارانی لێھاتوو و کەسانی پڕۆفێشناڵ دەڕەخسێنێت لە سەرانسەری جیھاندا بۆ بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن و ئاشتی نێودەوڵەتی."
لەبەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ھەموو تێچووەکانی بەرنامەی فولبرایت لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە دابین کراون و ڕاستەوخۆ پشتیوانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکات لەڕێی پتەوکردنی گەشەپێدانی سەرکردەکانی داھاتووی عێراق بەھۆی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، کە دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنى داواکارییەکان ١-٥-٢٠١٦.
زەمالەی فولبرایت تێچووی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر لە زانکۆیەکی ئەمەریکی دابین دەکات و لە وەرزی پایزی ساڵی ٢٠١٧ دەست پێ دەکات.
ھەموو بوارەکانی خوێندن لەم پڕۆگرامەدا بەردەستن جگە لە بواری پزیشکی و بوارەکانی تری خوێندنی کلینیکی پزیشکی.
مەرجی پێشکەشکردن ئەوەیە کە داواکار دەبێت:
١-ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕپێکراوەکانی خوێندنی باڵا.
٢-شارەزایی باشی ھەبێت لە زمانی ئینگلیزی .
٣-ھەروەھا ئەزموونی کارکردنی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.
ھانی ھەموو خوێندکارە شایستەکانی عێراق دەدەین، لە ھەردوو رەگەزی نێر و مێ، لەسەرانسەری عێراق.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر فۆڕم و مەرجەکانی پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ماڵپەڕی باڵێوزخانەی ئەمەریکا بکەن
لە:
http://iraq.usembassy.gov/fulbright-foreign-student-program.html
سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری:
https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/