سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲۰۱٦/۱/۳۱ لە هۆڵی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان، دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە،بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی رۆشنبیری و وەرزشی زانکۆی راپەڕین، پێشانگایەکی گەورەی کتێبی کردەوە.
سەرەتا پیشانگاکە لەلایەن بەڕێز "د.هێرش رەسوڵ" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ کرایەوە و، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکار و فەرمانبەر و مامۆستا و کتێبدۆستانی شارەکە و قایقمامی قەزای ڕانیە و نوێنەری دامودەزگا حکومییەکانی رانیە، ئامادەی کردنەوەی پێشانگاکە بوون .
جێی باسە، ٧٠٠ ناونیشانی کتێب لە بوارە جیاجیاکان لەو پێشانگایەدا خراونەتەڕوو، ۳۰٪ داشکاندن بۆ نرخی کتێبەکان کراوە و بڕیاریشە ماوەی ١٥ بخایەنێت.