University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.4) بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی سامانی ئاژەڵ لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لەكەمپەسی قەڵادزێ تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی لەگۆڤاریكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.4) بڵاوكردەوە.

بەڕێز ( د.زانا عزیز عبدالکریم) مامۆستا لە بەشی سامانی ئاژەڵ لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی لە گۆڤاری (Research in Veterinary Science) بڵاوكردەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (2.4)ەو لەچارەكی یەكەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەچەندین ناوەندو دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە ئیندێكس كراوە.

کورتەیەک لە توێژینەوەکە:
Footrot disease
ئەم نەخۆشیەی سەرەوە نەخۆشیەکی بەربڵاوە لەناو ئاژەڵانی بەرهەمهێنەر بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی باران و شێیان بەرزە، ئەم وڵاتانە بەشێوەی ساڵانە پێویستیان بە دابینکردنی بودجەیەکی زۆر هەیە بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشیە، بۆ نمونە وڵاتی بەریتانیا پێویستی بە زیاتر لە (25) ملیۆن پاوەندە هەیە بۆ ئیدارەدانی نەخۆشیەکە بۆ هەرساڵێک.
ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتیبوو لە کۆکردنەوە و شیکارکردنی داتای چواردە توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی جیهان لە ڕێگەی بەکارهێنانی Network meta-analysis کە هەریەک لەم توێژینەوانە کاریان کردبوو لەسەر چارەسەری نەخۆشیەکە کە توشی پێی ئاژەڵان دەبێت، بە نمونە ئاژەڵی مەڕ، هەروەها دەبێتە هۆی زیان گەیاندنی ئابوری گەورە لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەهۆی دروستبوونی برین و هەوکردن لە پێیەکانیاندا و دەرئەنجام دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر توانای جوڵەی ئاژەڵەکان دروست بکات کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروستدەکات لەسەر ئاستی گەشە و بەرهەمهێنان بە گشتی لە ئاژەڵی تووشبودا، هۆکاری یاریدەدەر بۆ سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە دروسبوونی برینی سەر پێست و کەش و هەوای باراناوی و شێدار، بەڵام هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە بریتیە لە توشبوون بە بەکتریا کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمان لە جۆری ئەنتیبایۆتیک.
لەم توێژینەوەدا، توێژەر هەوڵیدا لەڕێگەی شیکاری کۆی داتاکانی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە کە تێیدا جۆری جیاوازی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکیان بەکارهێنابوو، کاریگەرترین دەرمان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ناوبراو دیاری بکات، و گەیشتە ئەم دەرئەنجامەی کە ئەم دەرمانەی خوارەوە ڕیزبەندی ژمارە یەکی وەرگرتووە لەنێوان ئەوانی تر:
Gamithromycin

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم بەستەرە بكەن:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0034528823001534?via%3Dihub