بەپێی دوایین وەشانی دامەزراوەی SCIMAGO بۆ ریزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان كە یەكێكە لەهەرە باوەڕپێكراوترین ریزبەندی زانكۆكان، زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق پلەبەندییەكی ئاستبەرزی تۆماركرد.
بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان زانكۆی راپەڕین لە پلەی دووەم دایە و لەسەر ئاستی كۆی زانكۆكانیش بەزانكۆ حكومی و ئەهلییەكانیش زانكۆی راپەڕین لەپلەی سێیەمدایە، لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی سێزدەیەم دایە و بەگشتی زانكۆی راپەڕین لە چارەکی یەکەمی زانکۆکان واتا Q1 لە ڕیزبەندییەکەدا كە بەرزترین ئاستی زانكۆكانە.
بەبۆنەی ئەم سەركەوتنە زانستییەوە، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین سوپاسی تەواوی ستافی ئەکادیمی و کارگێری و خوێندکارانی زانكۆمان دەكات، كە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی رانكی زانکۆی راپەڕین لە تەواوی ڕیزبەندییە جیهانییەکان و ناوخۆدا. ئومێدەوارین بەهاوكاری و پاڵپشتی توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە، زانکۆمان ببەینە ئاستێكی باڵاتر.