بەئامانجی خزمەتکردنی ژینگەی زانکۆ و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزایی، فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆری بە زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی .
فەمانبەر (شەماڵ سلێمان سعید) لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ، لە چالاکییەکی ژینگە دۆستیدا و بە هەماهەنگی بەشی باخچەکان لە چوار هەڵمەتی جیاوازدا نزیکەی (١٠٠) نەمامی جۆراوجۆر و گرانبەهای لە زانکۆی ڕاپەڕین چاندووە.
 کوردی
										کوردی				 English
									English				

 
					