University of Raparin Logo

کۆڕی شیعری کاوە حسێن له زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوون ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و هونەردۆستانی شارەکە، کۆڕێکی شیعری بۆ (کاوە حسێن )ی شاعیر ڕێکخرا .

 

لەكۆڕە شیعریەکەدا، چەندین بەرهەمی شیعری ئاوێزانی میوزیک لەلایەن کاوە حسێن پێشكەشی هەوادارانی و هونەردۆستانی شاری ڕانیە كرا، لەگەڵیدا هەردوو ژەنیار کوردۆ سەردار و ئاکام هاوار بە ژەنینی ئامیری میوزیکی بەشداری كۆڕە شیعرییەكەیان كرد.