مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی خۆی لەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (2.108)ە.
پ.ی.د. نجم الدين محمد سعيد مامۆستا لەبەشى ئەندازياری شارستانی لەزانکۆی ڕاپەڕین، تویژینەوەیەکى تازەی لەبواری ئەندازیاری بەناونیشانی (Displacement Control of Nonlinear Pin-Jointed Assemblies Based on Force Method and Optimization) لە گۆڤارى”AIAA Journal” بڵاوكردەوە کە گۆڤارەکە ئەمریكیەو یەکێکە لەو گۆڤارانەى لەلایەن دامەزراوەی (American Institute of Aeronautics and Astronautics) دەردەچێت و چاپ دەكرێت واتە پەيمانگاى ئەمريكيى زانستى و زانستى ئاسمانگەرى. کە یەکێکە لەگۆڤارە بەناوبانگە زانستیە سەنگینەكان و خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (2.108) لەبواری ئەندازیاری شارستانی-ستراکچەرو ئاسمانگەرى.
گۆڤارەكە ریزبەندی چوارەمی وەرگرتوە لەو سی گۆڤارەی هەڵبژێردراون لەبواری ئەندازیاری ئاسمانگەرى.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://doi.org/10.2514/1.J060568