University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەتوێژینەوە بەشداری کۆنفرانسێک دەکات لەوڵاتی فەڕەنسا

چاپکردن ئیمەیڵ

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لەبەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەشداری کۆنفرانسی (The Governance of Sustainability in Europe - Closing conference -) دەكات كە لەشاری ئەنژەی وڵاتی فەرەنسا لەسکوڵی بەڕیوەبردنی ئێسیکا بەڕیوەچوو لەماوەی ۲۲-۹ بۆ ۲٤-۹-۲۰۲۱. بەبەشداربونی توێژەران لەوڵاتانی ئەڵمانیا، بەڕیتانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، چین، ڕۆمانیا، دانیماریک، پۆڵەندا،هۆڵەندا،ئەمریکا، هەنگاریا.

توێژینەوەکەی دکتۆر پەیمان وەک چاپتەریک بە ناونیشانی "The EU as a Global Actor in Sustainability Policy: EU's Policy towards the Middle East (Iran and Iraq) " لەپرۆژە کتێبیک پەسەندکراوە بۆ بڵاوکردنەوە لەلایەن دەزگای بەناوبانگی چاپی ڕۆتلیج. بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسەدا دکتۆر پەیمان پێی ڕاگەیاندین کە دامەزراوەی(ESSCA-EU-Asia Institute and Alliance Europa) و سکوڵی بەڕیوەبردنی ئێسیکا پاڵپشتی دارایان کردوە وەک یەکێک لەتوێژەرەکانیان کە لەتۆڕی توێژینەوەی گروپی (ESSCA EU and Asia Institute) دایە لە ساڵی ۲۰۲۰ تاکو ساڵی ۲۰۲۲ بە چالاکانە بەردەوام بەشداری کۆنفرانس وێرکشۆپەکانی کردوە بەتوێژینەوە تائێستا ۳جار بە ئۆنلاین و دواجاریش لەفەرەنسا.