مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە كە لەسكۆپەس ئیندێكسەو لەچارەكی سێیەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی جیهاندایە.
مامۆستا (ھەژار ڕەمەزان)، مامۆستا لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لەبەشی زمانی ئینگلیزی بەھاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەری نێودەوڵەتی نوێترین توێژینەوەی خۆی بەناونیشانی ((An objective tool for classification of language deficits in adults).) لەگۆڤاری (Review of International Geographical Education Online) . بڵاوكردەوە.
ئەم گۆڤارە یەکێکە لەگۆڤارە بەئاستبەرزەكانی وڵاتی تورکیا و لەسکۆپەس ئیندێكیسەو بەپێی ریزبەندی (SCImago Journal Rank) لەچارەكی سێیەمی گۆڤارەكاندایە لەسەر ئاستی جیهان.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://rigeo.org/view-artical/?s_id=1348&fbclid=IwAR11GtuMQTZQQ7jDB_bVFu2gL2qkdX_RPHYbhJAVE5JsmV5Z1goj0IvVjNw