رۆژی (16ی ئەیلولی 2021) لەشاری سلێمانی مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی زانستی كرد.
ئیبراهیم عمر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین و مامۆستا لەبەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بە توێژینەوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی ((الحماية المدنية للمتضررين من المظاهرات) واتا پارێزگاری شارستانی زیان لێکەوتوانی خۆپیشاندانەکان) بەشداریكرد.
كۆنفڕانسەكە بەناونیشانی بەرەو دانانی دەستورێکی مەدەنی و هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان رێكخرابوو لەلایەن ڕێکخراوی گەنجانی بوێر بەپاڵپشتی ڕێکخراوی NED ئەمریکی.