University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێکی زانستی دەربارەی هەڕەشەی نەخۆشیەكانی شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر نەوەی داهاتوو ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣٠ی حوزەیرانی 2021 ، بەشی پەرستاری منداڵان لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی زانستی لەژێرناونیشانی "هەنگاوی دەستپێك بۆ لادانی هەڕەشەی نەخۆشیەكانی شەبەنگی ئۆتیزم لەنەوەی داهاتوو" رێكخست.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری كردنەوەی سیمپۆزیۆم لەلایەن بەڕێز (م. محمود عارف) سەرۆكی بەشی پەرستاری منداڵان پێشكەشكراو دواتریش وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەرستاری لەلایەن بەڕێز (د. رێبوار ئەرسەلان) یاریدەدەری راگری كۆلێژی پەرستاری پێشكەشكرا.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا دوو پانێلی زانستی دەربارەی نەخۆشی ئۆتیزم و کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵ و خێزان بەڕێوەچوون، لە پانێلی یەکەمدا کە لەلایەن (پ.ی.د. بەرزان محمدامین) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەكەم لەلایەن دکتۆر خەڵات محمد پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بەناونیشانی (زیادبوونی نائاسایی ڕێژەی نەخۆشیەکانی شەبەنگی ئۆتیزم:هۆکار و چارەسەر) پێشكەشكرا، هەروەها سیمینای دووەم لەلایەن مامۆستا بەختیار محمد شارەزا لە پەرستاری دەروونی بەناونیشانی (کاریگەری نەخۆشیەکانی شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر خێزان) پێشكەشكرا. پاشان لە پانێڵی دووەمدا کە لەلایەن (م.ڕێناس محمد) بەڕێوەبرا و دوو سیمیناری تیادا پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم بەناونیشانی (کاریگەری نەخۆشیەکانی شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر داهاتووی منداڵ) لەلایەن دکتۆر هەژار قادر پسپۆڕی دەروونزانی پشکەشکرا، سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی (ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلادانی هەڕەشەی نەخۆشیەکانی شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر نەوەی داهاتوو) لەلایەن مامۆستا محمود عارف شارەزا لە پەرستاری منداڵان پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆو پرسیاری ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.